بۆ یەکەمجارە دەسەڵاتدارانی ئەمنی سعودییە رێگەیاندا بە بەشێک لەژنانی وڵاتەکەی بە جلی ئاسایی هاوڵاتییانەوە لە ریزەکانیاندا کاربکەن و لە هەردوو مزگەوتی حەرەم لە مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە مدینە لە دابینکردنی ئاسایش و خزمەتگوزاری حاجی و عەمرەکاراندا بەشداری بکەن.
مونا، یەکێک لەو ژنانەی پەیوەندیکردووە بە ریزەکانی پۆلیسی حەرەمی مەککەوە،
بە جلێکی ئاودامانی رەشی باڵاپۆشەوە رایگەیاند،"پەیوەندیم بە کەرتی
سەربازییەوە کردووە، دەمەوێت ئەرکەکەی باوکم، خوا رەحمی پێبکات، تەواوبکەم و خزمەتی
میوانەکانی حەرەم بکەم".
هەروەها، مونا ئامادەنەبوو لەوە زیاتر ناسنامەی خۆیی و خانەوادەکەی ئاشکرا
بکات.
سمەر، یەکێکی دیکە لەو ژنانەی لە ریزەکانی ئاسایشی حەرەمی مەکەدا کاردەکات
و لە نزیک کەعبەوە چاودێری حاجی و عەمرەکاراندەکات رایگەیاند، خانەوادەکەی
هانیانداوە ئەوکارە بکات و پشتیوانیان کردووە.
لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا، دەزگای ئاسایشی سعودییە چەند یەکەیەکی لە ریەکانی
پۆلیسی ئەو وڵاتە لە حەرەمی مەکی بە جلی سەربازیی و فەرمییەوە بڵاوکردەوە لە پێناو
دابینکردنی ئاسایشی زیاتر بۆ عەمرەکاران.
ئەمە لەکاتێکدایە، پاش دەساتبەکاربوونی محەمەد سەلمان وەک شازادەی جێنشین
لە سعودییە بەڵێنیدا کۆمەڵگەی سعودی زیاتر بکاتەوە و چاکسازی کۆمەڵایەتی و ئابوری
لە چوارچێوەی نوێکردنەوەی وڵاتەکەیدا جێبەجێبکات و وەبەرهێنەری بیانی بەمەبستی
بەدەستهێنانی جۆراوجۆرکردنی سەرچاوەی ئابوری و دارایی بهێنێتە ناو وڵات. بەگوێرەی
پلانی "دیدگای ٢٠٣٠" قەدەغەکردنی شۆفێری لەسەرژنان هەڵگرت و رێگەیدا
بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە باوک و برا یان سەرپەرشتیار گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن و
دەسەڵاتی زیاتری بەژناندا لەناو خێزانەکانیاندا.