سەردێڕ:

پارتی: هەفتەی داهاتوو سەردانی لایەنەکان دەکەین بۆ پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێ

PM:05:50:08/11/2024

4332 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی پارتی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەستدەکەن بە سەردانی لایەنەکان بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم.


بڵند ئیسماعیل ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاندووە، وەک پارتی دەستدەکەن بە دانوستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

هاوکات بەرپرسێکی یەکێتیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هێشتا کاتی سەردانی لایەنەکانیان دیارینەکردووە بەڵام رەنگە دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن دەست بە جموجۆڵەکانیان بکەن.

لە بەرامبەریشدا، نەوەی نوێ دەرگای دانوستانی دانەخستووە بەڵام مەرجی هەیە بۆ بەشداری لە حکومەت و رایگەیاند، ئامادەن لە حکومەتدا بن ئەگەر پۆستی سەرۆک وەزیران بە دەست نەوەی نوێوە بێت یان تەواوی پۆستەکانی سەرۆکایەتیی هەرێم، پەرلەمان و ٢٣ وەزارەتەکە بەدەست ئەوانەوە بێت.

نەوەی نوێ دەشڵێن، "ئێمە لەو لایەنانە نین کە بە سێ چوار وەزارەت رازی بین و بچینە حکومەت و ئامانجی ئێمە گۆرانکارییە لە حکومڕانی و خزمەتکردنی خەڵکە".

نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی ئەمجارە بە بەدەستهێنانی ١٥ کورسی بووە هێزی سێیەم و یەکێک لە هێزە براوەکان.













گەلەری