سەردێڕ:

مەسعود بارزانی: پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڤیتۆی لەسەر هیچ لایەنێک نییە

PM:05:04:04/11/2024

4148 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پارتی رایگەیاند، پارتی شاندێکی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان لەسەر پێكهێنانی حكوومەت و ئەجێندای حکومەتی داهاتوو پێكهێناوە. وتیشی، "پارتی ڤیتۆی لەسەر هیچ لایەنێك نییە."


ئەمڕۆ دووشەممە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی رایگەیاند، ڤیتۆیان لەسەر هیچ لایەنێك نییە و شاندێکیان بۆ گفتووگۆ پێکهێناوە.

هاوکات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، پێویستە حکومەتی نوێ حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز و یەکگرتوو بێت و لەسەر بنەمای دەنگی لایەنە سیاسییەکان و بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت.

پێشتریش، هێمن هەورامی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامووسیدا رایگەیاند، پارتی شاندێک دروست دەکەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان و بنەمای شاندەکەش ئەوەیە ڤیتۆیان لەسەر هیچ لایەنێک نییە.













گەلەری