PM:04:11:04/11/2024
3652 جار خوێندراوەتەوە
حەوت لایەنی سیاسی لەسەر ئاستی مەکتەبی هەڵبژاردن رایانگەیاند، لە ئهنجامی ههڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ناڕازین و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، بێستوون حەمەساڵح بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لەگەڵ شەش لایەنی سیاسی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکەن.
باسی لەوەش کرد، هەر حەوت لایەنەکە بە هەماهەنگی کاردەکەن بۆئەوەی
هەڵوێستی هاوبەشیان هەبێت بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردن.
ئەوەش لە دوای ئەوەدێت لە ٢٩ـی
١٠ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی
راگەیاند و چەند لایەن و کاندیدێکی سەربەخۆ ناڕەزایەتییان لە ئەنجامەکە دەربڕی.