سەردێڕ:

لە گەڕی یەکەمی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقدا مەشهەدانی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا

PM:06:28:31/10/2024

3364 جار خوێندراوەتەوە

لە گەڕی یەکەمی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆی پەرلەمانی عێراقدا کاندیدی سونەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و دوای ٣٠ خولەک گەڕی دووەم دەست پێدەکات.


لە گەڕی یەکەمی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆی پەرلەمانی عێراقدا کاندیدی سونەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە کە ١٥٣ دەنگە و لە گەڕی دووەم لەگەڵ سالم عیساوی کە ٩٥ دەنگی بەدەست هێناوە کێبڕکێ دەکەن.

ئەمڕۆ، دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دەستی پێکرد و هەریەکە لە مەحمود مەشهەدانی و سالم عیساو و تەلاڵ روبەیعی و عامر عەبدولجەبار کاندیدن بۆ ئەو پۆستە.

پێشتر، حەیدەر مولا ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەربە هاوپەیمانی عەزم بۆ میدیا عێراقییەکان ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم لایەنە سوننەکان رێککەوتوون لەسەر تێپەراندنی مەحمود مەشهەدانی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

رۆژی ١٤ی ١١ی ساڵی رابردوو، دادگای فیدراڵیی عێراق، لەسەر سکاڵای لەیس دلێمی پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق، کۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان هێنا.



 













گەلەری