سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی داخستنی رێگەیەکی سەرەکی بەهۆی درزەکەی سۆرانەوە

PM:08:03:21/07/2021

8580 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئار تی، بەهۆی درزەکەی لەمەربەندی سۆران لە گردی پاپشتییان هیچ رێگەیەکی سەرەکی دانەخراوە. هاوکات، گرتەیەکی ڤیدیۆی هاوپێچی زانیارییەکان کردووە تیایدا دەردەکەوێت تا ئێوارەی ئەمڕۆ هیچ رێگەیەک دانەخراوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سۆران بەهۆی درزەکەی کەمەربەندی قەزای سۆرانەوە هیچ رێگایەکی سەرەکی دانەخراوە.

هەروەها، بە گوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، رێگای سەرەکی گردی پاپشتییان بەشێوەیەکی ئاسایی و وەک رۆژانی دیکە ئۆتۆمبێلەکان هاتووچۆی پێدادەکەن و هیچ رێگەیەک دانەخراوە و هیچ رێگەیەکی لاوەکیش بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان نەکراوەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، شاندێکی باڵا بە سەرپەرشتی ئاگرین عەبدوڵلا وەزیری نیشتەجێبوون و ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم و بە یاوەری هونەر نوری بەڕێوەبەری گشتی رێگەو بان و هەڵگورد نەجیب قائیمقامی سۆران سەردانی شوێنی درزە گەورەکەیانکرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراق، شاندەکە بڕیانداوە، لە پێناو پراستنی سەلامەتی گیان و ژیانی هاوڵاتییان تا کاتی تەواوبوونی پشووەکانی جەژن رێگاکە دادەخرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەشێوەیەکی کاتی رێگایەکی لاوەکی کراوەتەوە تا هاتووچۆی هاوڵاتییان نەوستێت و پەکی نەکەوێت. هاوکات، داوای لە لەلایەنە پەیوەدنیدارەکان کردووە هاوکاربن تا قەرەباڵغی و ئاستەنگ لە هاتووچۆی هاوڵاتیاندا دروست نەبێت.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە بە درێژایی ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ مەتر درزێک لە گردی باپشتییان لە کەمەربەندی سۆران دروستبووە، سەرەتا درزەکە کەم بووە، بەڵام بە تێپەڕبوونی رۆژ هەم درزەکە گەورەتر و قوڵتریش بووە.

 

عەبدۆ حسێن - سۆران


No description available.

No description available.













گەلەری