سەردێڕ:

پەیوەندییەکانی عێراق: داهاتی ترانزێت لەمساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

PM:06:11:11/10/2024

964 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، تا ناوەڕاستی ئەمساڵدا داهاتی گواستنەوەی کاڵا و شتومەک لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە بە عێراقدا، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.


ئەمڕۆ هەینی، هەیام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، تا ناوەڕاستی ئەمساڵ داهاتی گواستنەوەی کاڵا و شتومەک لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە بە عێراقدا، زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٢، داهاتەکە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاندبوو، عێراق خاوەنی رێگایەکی متمانەپێکراو و سەلامەتە بۆ گواستنەوەی کاڵا و شتومەک لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە بە عێراقدا. وتیشی، هەنگاوەکانیان بۆ چالاککردنی دەروازە دەریایی و وشکانییەکان بۆ ئەو پرسە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.













گەلەری