سەردێڕ:

بڕیارێکی نوێ بۆ بەشداریکردنی خوێندکارانی دەرەکیی پۆلی ١٢ لە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی درا

PM:09:21:10/10/2024

5908 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، بەپێی بڕیارێکی نوێ ئەو خوێندکارانەی کە دەرەکی یەک بابەت یاخود دوو بابەتیی خوێندنی ساڵی رابردوون، دەتوانن لەمساڵدا بەبێ تاقیکردنەوەی بەرایی بەشداری لە تاقیکردنەوەی نیشتیمانیی پۆلی ١٢ بکەن.


ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاندووە، بڕیارێکی نوێ درا لەبارەی ئەو خوێندکارە دەرەکییانەی کە یەک بابەتی یاخود دوو بابەتی بوون و لە تاقیکردنەوەی بەرایی بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی نیشتیمانیی پۆلی ١٢ بۆ ئەمساڵی خوێندن دەرنەچوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێی بڕیارە نوێیەکە ئەو خوێندکارانە پێویست ناکات تاقیکردنەوەی بەرایی بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی نیشتیمانیی پۆلی ١٢ بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ئەنجام بدەن.

باسی لەوەش کردووە، ژمارەی ئەو خوێندکارانەی کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە حەوت هەزار و ١٥٢ خوێندکارن.













گەلەری