AM:10:29:10/10/2024
848 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکەوە لەسەر رێگای سحێلا لە زاخۆ دوو کەس گیانیان لە دەستداوە و بەپێى زانیارییەکانیش هەردوو قوربانیەکە خەڵکی باکووری کوردستانن.
دواى رووداوەکە تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تەندروستیی زاخۆ تەرمەکانیان دەرهێناوە و رەوانەى پزیشکى داد کراون.
ئەو دوو کەسەى گیانیان لەدەستداوە هەردووکیان گەنج بوون
و لە هەولێرەوە ویستویانە بگەرێنەوە بۆ باکوورى کوردستان.
لە چەند رۆژى رابردوودا هەر لە پارێزگاى دهۆک و لە شێخان
و لەناو شارى دهۆک، بەهۆى رووداوى هاتوچۆوە سێ کەسى دیکە گیانیان لەدەستدا .