سەردێڕ:

کەسوکارەکەی: سەرەڕای هەبوونی بەڵگە بە بڕیاری دادوەر بکوژێکی کوڕەکەمان ئازاد کراوە

PM:03:57:09/10/2024

2588 جار خوێندراوەتەوە

ساڵی رابردوو دوو کەس لە شاری هەولێر کوژران، کەسوکارەکەشی باس لەوەدەکەن، سەرباری هەبوونی بەڵگەی تەواو بەڵام بەبڕیاری دادگا یەکێک لە بکوژەکان ئازاد کراوە.


ساڵی رابردوو لە بەردەم یەکێک لە فرۆشتگەکانی گەڕەکی سەروەرانی هەولێر شەڕەتەقە دروستبوو و دوو کەس لە رووداوەکەدا کوژران.

کەسوکاری یەکێک لە بکوژەکان ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسیان لەوەکرد، ساڵی رابردوو تۆمەتبارێکیان ئازاد کرد و سکاڵاکەمان نوێ کردەوە، لە ئێستاشدا تۆمەتبارێکی دیکەیان ئازاد کردووە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، بکوژەکە کەسی دەستڕۆیشتووی لە پشتە و دەستوەردان لە کەیسەکەدا دەکرێت، بۆیە ئازادیان دەکەن.

کەسوکاری ئەو گەنجە کوژراوە باس لەوەشدەکەن، دادوەرەکان گوایە دەڵێن بەڵگەیان نییە بۆیە ئازادی دەکەن، بەڵام بەڵگەی پێویست لەبەردەستدایە.













گەلەری