PM:07:31:08/10/2024
1512 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای ئەپڵ ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی نەوەی یەکەمی تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد لەسەر مۆبایلەکانی ئایفۆن بخاتە بازاڕەوە، تا ٢٨ـی تشرینی یەکەم، لە رێگەی وەشانە نوێیەکەیەوە.
بەپێی هەواڵێکی بلومبێرگ، ئەپڵ خەریکی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییە جۆراوجۆرەکانی زیرەکی دەستکردە، هەروەها وریایە لە دەستگەیشتن بە مۆبایلی بەکارهێنەران بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی هەر کێشەیەکی تەکنیکی کە لە کاتی بەکارهێناندا دەربکەوێت چارەسەر دەکرێت، هەروەها دڵنیابێت لەوەی سێرڤەرەکانی خۆی توانای پرۆسێسکردنی داتای بەکارهێنەریان هەیە لەگەڵ کۆمپانیای ئەپڵ ئینتلێجنس.
مارک گۆرمان،
سەرنووسەری تەکنیکی کۆمپانیای بلومبێرگ ئاماژەی بەوە کرد، نوێکردنەوەی داهاتوو کۆمەڵێک
تایبەتمەندی زیرەک لەخۆدەگرێت، وەک پوختەکردنی ئاگادارکردنەوەکان، یارمەتیدان لە
نووسینی ئیمەیڵ، ئەمە جگە لە توانای دروستکردنی وێنە لە رێگەی خزمەتگوزاری Image Playground .
پێشتریش، بلومبێرگ
راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو، ژمارەیەک تایبەتمەندی وەشانی سیری کە بە زیرەکی
دەستکرد گۆش کراوە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی iOS 18.3 بگات، لەبری
ئەوەی هەموویان بە iOS 18.4 بگات، ئەمەش
ئەوە پیشان دەدات کە دێنە ئەو ئایفۆنانەی کە پشتگیری لە iOS 18 دەکەن تا مانگی یەکەمی ساڵی داهاتوو، لەگەڵ تەواوبوونی
ئەزموونەکە تا مانگی ئازاری ٢٠٢٥.
زیرەکی دەستکرد
بە بەردی بناغەی ئەو تایبەتمەندییانە دادەنرێت کە ئەپڵ لە ئێستادا پشتی پێ دەبەستێت
بۆ پەرەپێدانی ئامێرە زیرەکە جۆراوجۆرەکانی، لەوانەش چاویلکەی ئەپڵ ڤیژن پرۆ، لە
پاڵ ئەودا چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیاکە تا ساڵی ٢٠٢٦ چاویلکەی نوێ بەردەست بخات کە
بە تەواوی بە زیرەکی دەستکرد گۆشکراوە.