PM:03:42:08/10/2024
1220 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی هەرێم کۆتایی هاتووە. دەشڵێت، "دەنگی هاوڵاتیان بە ئامانەتییەوە لای ئێمە پارێزراوە".
ئەمڕۆ سێشەممە، عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم ئامێرەکانی دەنگدان تاقیکراونەتەوە و هیچ کێشەیەکیان نییە و پسپۆڕی تایبەتی بواری تەکنەلۆجیاش بێ کێشەیی ئامێرەکانی دووپاتکردووەتەوە.
لەبارەی دەنگۆکانی ئاشکرابوونی دەنگ لە هەڵبژاردنەکاندا باسی لەوە کرد، لە
هەڵبژاردنەکانی دیکەشدا ئەو دەنگۆیانە هەبوون، بەڵام هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن
لە راستییەوە. وتیشی، تایبەتمەندی دەنگی دەنگدەر پارێزراوە.
ئەوەشی خستە روو، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان
بەشێوەی ئەلیکترۆنی و دەستی کردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٠ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستان بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی عێراق و بە چاودێریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت،
هەڵبژاردنەکەش دەبێتە یەکەمین هەڵبژاردن لە مێژووی هەرێمی کوردستان، کە بە فشاری نێودەوڵەتی
و بەدەر لە ویستی پارتی و یەکێتی بەڕێوە بچێت، چاوەڕوانیش دەکرێت دوای ٣٣ ساڵ، هاوڵاتیان
کۆتایی بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بهێنن و تۆڵەیان لێ بکەنەوە.