PM:11:56:06/10/2024
1616 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ئاسایشى خۆراک بۆ ماوەى ساڵێکى تەواو گەرەنتی کراوە و مەترسى لەسەر نییە.
ئەسیرغورەیری، وەزیری بازرگانیعێراقلە میانی یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانی بۆ کەرتی تایبەت باسی لەوەش کرد، یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی حکومەت، چاکسازی ئابووری و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و دامەزراندنی پڕۆژەی پیشەسازی و کشتوکاڵی و خزمەتگوزارییە.
پێشتریش، وتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق باسی لەوە کردبوو، ڕێژەی
هەڵاوسانی ساڵانە لە عێراق لە ٣٪ تێناپەڕێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێکارەکانی
دابینکردنی سەبەتەی خۆراک و کەرەستەکان لە بازاڕەکاندا نرخەکانی کۆنترۆڵکردووە و
ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان کردووە.
ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمساڵ بەرهەمى دانەوێڵە رێژەیەکى پێوانەیی
تۆمارکرد و بەرهەمى گەنم بۆ زیاتر لە شەش ملیۆن تەن بەرزبووەوە.