PM:04:27:06/10/2024
2100 جار خوێندراوەتەوە
کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیانی هەرێم دەکەن لە ماوەی هەڵبژاردندا ئاشنای پێشینە و بەرنامەی کاری لایەنەکان ببن و لەکاتی دەنگداندا باشترین بڕیار بۆ خۆیان و خێزانەکانیان بدەن. دەشڵێت، "هەر دەنگدەرێک دەنگ بە هەر لایەنێک بدات پرسێکی تایبەتە".
ئەمڕۆ یەکشەممە، کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی هەرێمەوە رایگەیاند، لە پرۆسەی دیموکراسیدا هەر کەسێک دەنگ بە کێ و بە چی لایەنێک دەدات پرسێکی تایبەتە و پەیوەندی بە هیچ لایەنێکەوە نییە.
ئاماژەی بەوەش کرد، "لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا کاندیدەکان پلانەکانیان
بۆ باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیان دەخەنە روو لە ماوەی داهاتووشدا من وەک هەر
ئەمریکییەک دەنگ دەدەم".
ئەوەشی خستە روو، هانی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستانیش دەدەم سەرجەم کاندید و
لایەنەکان هەڵبسەنگێنن و لە رۆژی دەنگدان باشترین هەڵبژاردە بۆ خۆیان و
خێزانەکانیان هەڵببژێرن.
ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە لە ٢٠ـی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم
بەڕێوەبچێت.