PM:11:15:05/10/2024
1416 جار خوێندراوەتەوە
دوای زیاتر لە دوو مانگ دواکەوتنی مووچەکانیان بەشێک لە خانەنشینانی سەربازی مووچەکانیان دابەش نەکرا، هاوکات بەشێکی زۆریشیان بە مەرجی پڕکردنەوەی هەژماری منی مەسرور بارزانی لەلایەن یەکێتیەوە مووچەیان وەرگرت.
ئەمڕۆ دوای زیاتر لە دوو مانگ لە چاوەڕوانی، هەندێک لە خانشینانی سەربازی بەدەستی بەتاڵ گەڕانەوە ماڵەکانیان و مووچەیان پێنەدرا بەو پێیەی پارتی و یەکێتی تا ئێستا نەیانتوانیوە ئەو کێشەیەی لە لیستەکانیاندا هەیە چارەسەر بکەن.
جگە لە دواکەوتنی
مووچەکانیان پارتی و یەکێتی لەبەردەم بانکەکاندا سەنگەریان لە خانەنشینان گرتووە،
بۆ پڕکردنەوەی هەژماری من، یەکێتیش فۆڕمەکەی بەسەر هەموو خانەنشیناندا دابەش کردووە
کە دەبێت هەژماری منی مەسرور بارزانی پڕبکەنەوە ئەگینا چارەنووسی مووچەکانیان دەکەوێتە
مەترسییەوە.
دابەشکردنی
مووچەی مانگی ٨ لە مانگی ١٠ـدا لە کاتێکدایە، پێشتر ئێن ئاڕ تی ئاشکرای کردبوو کە
پارتی و یەکێتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ و ٩ دەخەنە دوو هەفتەی کۆتای بانگەشەی هەڵبژاردن
و دەستیان بەسەر مووچەدا دەگرن، هاوکات تا ئێستاش نزیکەی ٦٠٠ هەزار مووچەخۆر خۆیان
لە هەژماری مندا تۆمار کردووە.