سەردێڕ:

وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا داوای چڕترکردنەوەی رێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران دەکەن

PM:09:50:04/10/2024

2216 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەشێک لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا داوایان لە کۆمسیۆنی ئەوروپا کردووە رێکارەکانی پەیوەست بە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتەکانی خۆیان چڕتر بکاتەوە.


ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ١٧ وڵاتی یەکێتیی ئەوروپا نووسراوێکیان ئاڕاستەی کۆمسیۆنی ئەوروپا کردووە و تێیدا داوایان کردووە رێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە بە نایاسایی چوونەتە وڵاتەکانیان چڕتر بکرێنەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، دیارترین ئەو وڵاتانەی کە نووسراوەکەیان واژۆ کردووە، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، سێ وڵاتی ناوچەی شنگن، نەرویج و سویسرایە.

باس لەوەش کراوە، تا ئێستا کۆمسیۆنی ئەوروپا وەڵامێکی فەرمی ئەو نووسراوەی نەداوەتەوە، بەڵام پێدەچێت پرسەکە ببێتە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکردنی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا لەو لوتکەیەی کە بڕیارە لە ١٧ بۆ ١٨ـی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت.

لە کۆتایی مانگی رابردووشدا، حکومەتی ئیتاڵیا بڕیاریدا دوو سەنتەر لە وڵاتی ئەلبانیا بۆ کۆچبەران بکاتەوە کە بە نایاسایی دەچنە وڵاتەکەوە. 

ئەوەش لەکاتێکدایە، وڵاتانی جیهان بەردەوامن لە گرتنەبەری رێکارەکانی رێگریکردن لە زیادبوونی رێژەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتەکانیان.













گەلەری