ئەو ژنەى کە بەسکێک شەش منداڵى بوو منداڵەکانى لەدەستدا و هەر شەشیان گیانیانلەدەستدا.
بەژدار شەماڵ، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبوون بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "شەش منداڵە لەدایکبووەکە گیانیانلەدەستداوە".
پێشتر بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی ئافرەتان
و منداڵبوون لەدایکبوونى ئەو شەش منداڵەى بە سکێک بە حاڵەتێکى لەدایکبوونى دەگمەن
ناوبردبوو و ئاماژەى بەوە کرد کە منداڵەکان لە ژێر چاودێری چڕدان بە هۆی ئەوەی زۆر
زوو لەدایکبوون و کێشیان زۆر کەمە.
دوێنێ سێشەممە، بەژدار شەماڵ بەرپرسی ڕاگەیاندنی
نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵ بوونی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو منداڵانە بە
شێوەیەکی سرووشتی لەدایکبوون و تەمەنیان (٢٤ بۆ ٢٥) هەفتەیی بووە و رەگەزی منداڵەکانیش،
پێنج کوڕ و یەک کچە.
هێرش قادر- هەولێر