PM:09:43:02/10/2024
2028 جار خوێندراوەتەوە
هەژماری من یەکێک لەو پرۆژانەی پارتی و یەکێتی بۆ قازانجی هاوبەش دروستیان کرد، لە ئێستادا بووە بە گرفت بۆ فەرمانبەران و تا ئێستا کێشەی وەرگرتنی موچەیان هەیە لەو هەژمارەوە، یەکێتیش کە خۆی وەک دژی پارتی نیشاندەدات، بەڵام لە بریار و دەسەڵاتەکاندا هاوبەشی پارتی دەکات، هەژماری منیش یەکێکە لە نموونەکان.
هێشتا مووچەی مانگی هەشت و نۆ دابەشنەکراوە حکومەتی کاربەڕێکەر فشار لە فەرمانبەران دەکات فۆڕمی هەژماری من پڕبکەنەوە و هەردوو حزبی دەسەڵتیش دەیانەوێت مووچەخۆران ناچار بکەن فۆڕمی هەژماری من پڕبکەنەوە بەڵام زۆرینەی مووچەخۆران سیقەیان بەو پرۆژەیە نییە.
پارتی و یەکێتی هەردوو وەک یەک بەرژەوەندیان لە
هەژماری مندا هەیە، بەڵام بۆ چەواشەکاری هاوڵاتیان پارتی خۆی بەلایەنگری هەژماری
من دەزانێت یەکێتیش دژی وەستاوەتەوە، بەشێک لە فەرمانبەرانیش دەڵێن یەکێتی لە
ڕێگەی فەرمانگەکانەوە بەزۆرملێ فۆڕمی هەژماری من بە فەرمانبەران پڕدەکاتەوە.
فشارەکانی یەکێتی و پارتی بۆ پڕکردنەوەی هەژماری
من لە کاتێکداییە دادگای فیدڕاڵی بڕیاریداوە پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی
فەرمانبەران لە ڕێگەی ئەو بانکانەوە بێت کە حکومەتی عێراق رەزامەندنی لەسەر داون
نەک لە ڕێگەی بانکەکانی پارتی و یەکێتیەوە.