سەردێڕ:

وادەى دەستپێکردنى گفتوگۆى پێکهێنانى حکومەتى داهاتووى عێراق دیاریکرا

PM:09:35:27/10/2021

5252 جار خوێندراوەتەوە

رەوتی سەدر وادەی دەستپێکردنی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق دیاریکرد و رایگەیاند، هەموو بژاردەکان کراوەن و هێڵی سوور لەسەر هیچ لایەنێکی سیاسیی نییە.


ئەمیر کینانی سەرکردە لە رەوتی سەدر بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى راگەیاند "قسەکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ پێش وادەی خۆیەتی، چونکە چاوەڕێی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەکەین بۆ بینینی قەبارەی هێزە سیاسییە کۆتاییەکان".

وتیشی، دیالۆگ و جموجوڵ و لێکتێگەیشتن هەیە لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییەکان بەبێ جیاوازی، بەڵام چاوەڕێ دەکەین تا دادگای فیدراڵی ئەنجامەکان پەسەند بکات، بۆ چوار ساڵی داهاتوو دیالۆگی نوێ لە پێکهێنانی نەخشەی سیاسیدا دەبێت.

کینانى ئاماژەی بەوەکرد، هۆکارەکانی دەستپێکردنی دیالۆگەکان ئەوەیە بۆ قبوڵکردنی لایەنەکان بە بەرنامە و مەنهەجی حکومەتی داهاتووە چونکە ئێمە باس لە پلاتفۆرم و بەرنامەکان دەکەین بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.

وتیشی، هەموو بژاردەکان کراوەن و هیچ هێڵێکی سوور لەسەر ئەو هێزانە نییه کە بەشدارن لە پرۆسەی سیاسیدا.








گەلەری