سەردێڕ:

دوو رووی دراوێک؛ ٣٣ ساڵە شەریکن و لە نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن خۆیان ناکۆک پیشاندەدەن

PM:11:31:01/10/2024

2200 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتى و پارتى دوو رووى یەک دراون، هەردووکیان پێکەوە مووچەیان بڕى و قەیرانیان دروست کرد، نەوت بە قاچاخ دەفرۆشن و پۆست و دەسەڵات دابەش دەکەن، بەڵام پێش هەڵبژاردن دەستى چەورى خۆیان بە یەکتر دەسڕن، بە تایبەتى یەکێتى کە ماوەى مانگێک بە کاتیی خۆى وەکو ئۆپۆزسیۆن دەر دەخات.


یەکێتی و پارتی تەنها یەک مانگ پێش هەڵبژاردن دژ بە یەکتر و بە ساختە قسە دەکەن، لە بنەڕەتیشدا دەستیان لەیەک کاسەدایە، یەکێتى ۳۳ ساڵە شەریکی پارتییە، کەچی ئێستا بە ئاوازی ئۆپۆزسیۆن قسە دەکەن.

ئەوەی لای هاوڵاتیان ئاشکرایە ئەوەیە کە یەکێتی تا ئەم خولەکەش هەم شەریک هەم شاگردی پارتییە و چەندین پۆستی باڵاى هەیە و بڕیار بەدەستە هاوشێوەى پارتى، وەک چۆن پارتیش بۆ بانگەشە شەڕی ساختەی میدیایی دژی یەکێتی راگەیاندووە.

گرنگترین ئەو پۆستانەى یەکێتى لە کابینەى حکومەتى کاربەرێکەردا هەیەتی بریتین لە جێگری سەرۆکی حکومەت، سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران، وەزیرى پێشمەرگە، وەزیری پلاندانان، وەزیری خوێندنی باڵا، وەزیری کشتوکاڵ، وەزیری رۆشنبیری، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان، دەستەی گەشتوگوزار و بریکاری وەزارەتەکانی سامانە سروشتیەکان.

بارزگانی، ناوخۆ، ئەوقاف و داد، سەدان پۆستی دیکەى دەسەڵاتى جێبەجێکردن لای یەکێتین، ئەوەش بێجگە لەوەى دەسەڵاتى یەکەمى سنورى سلێمانییە و داهات و خاڵەکانى سنوور و گومرگ و نەوتى قاچاخیش راستەوخۆ خۆى مامەڵەى پێوە دەکات، بەڵام مانگێک پێش هەڵبژاردن پارتى و یەکێتى بانگەشەى ساختەى هەڵبژاردن دەکەن گوایە دژ بە یەکترن و دەستى چەورى خۆیان بە یەکتر دەسڕن، لە کاتێکدا ئەو دوو حزبە هاوشێوەى یەکتر و بە رێککەوتن نەوت دەدزن و مووچە دەبڕن و باج زیاد دەکەن و هەردووکیشیان پێکەوە دەیانەوێت هەژمارى من بسەپێنن.













گەلەری