AM:09:08:01/10/2024
1120 جار خوێندراوەتەوە
نوێنەرایەتیی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ناسراو بە یۆنامی رایگەیاندووە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە بەڕێوەدەچێت و تەواوی رێوشوێنەکانی هەڵبژاردنەکە لەلایەن چاودێرانەوە چاودێری دەکرد.
نوێنەرایەتیی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق "یۆنامی" لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەڵبژاردنی ٢٠ی ئۆکتۆبەری پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن کۆمسیۆنی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت و شەفافیەت و دادپەروەری لە هەڵبژاردنەکەدا مسۆگەر دەکات.
ئەوەشی خستووەتە
روو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەک هەنگاوێکی گرنگ سەیر دەکرێت بۆ گەڕاندنەوەی
سەقامگیری سیاسی و شەرعیەت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
باسی لەوەش
کردووە، چاودێران لە وێستگەکانی دەنگدان چاودێڕی رێوشوێنی هەڵبژاردنەکە دەکەن بۆ ئەوەی
دڵنیا بن لەوەی کەبەشێوەیەکی دادپەرەوەرانە و بەپێی یاسا بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
بڕیار ٢٠ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوای دوو ساڵ لە دواخستنی
بەڕێوەبچێت، کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی دەکات و
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش چاودێری دەکات.