سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "حکومەتى عێراق شەش مانگ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە ساڵى ٢٠٢٠ قەرزدارە".
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانەى پێشکەشکردنى پەنێڵێک لە دیدارى مێرى کە لەشارى هەولێر بەڕێوەدەچێت، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوە کرد ، ئەوان لە دۆخێکى خراپى ئابورى و هاتنى کۆرۆنا و داکشانى نرخى نەوت سەرۆکایەتى حکومەتیان گرتووتە دەست و سەرەڕاى ئاڵنگارییەکان توانیوویانە سەرکەوتووبن.
وتيشى "كاتێك ئێمه
ئه‌ركی ئه‌و كابینه‌یه‌مان له‌ئه‌ستۆ گرت، رامانگه‌یاند كه چاكسازی ده‌كه‌ین، كاتێكیش
ئۆفیسم وه‌رگرت، رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئالنگاری بووینه‌وه، له‌وانه‌ش: بڵاوبوونه‌وه‌ی
په‌تای كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و داكه‌وتنی كه‌رتی بازرگانی و بزنس، وێڕای
بوونی چه‌ندین كێشه‌ی ئه‌منی له ناوچه‌كه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گرفتانه‌ش،
ئێمه له هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاكسازیكردن به‌رده‌وام بووین، هه‌رچه‌ند كارێكی ئاسان
نه‌بوو".
مه‌سرور بارزانی جه‌ختی
كرده‌وه، ئێمه له چاكسازیكردن توانیمان سه‌ركه‌وتوو بین و نه‌ك ته‌نها ئه‌و قۆناغه
تێپه‌ڕێنین، به‌ڵكو توانیمان دۆخی هه‌رێمی كوردستانیش باشتر بكه‌ین.
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەباسکردنى
دەستکەوتەکانى کابینەى حکومەتەکەى ئاماژەى بەوە کرد کە مۆڵەتیان بە چەندین پڕۆژەى
وەبەرهێنان داوە و چەندین ژێرخانى بەهێزیان بۆ خۆراک جێبەجێ کردووە.
جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە کە بەغدا لە
ساڵێکدا شەش مانگ پشکى کوردستانى نەناردووە و وتى "ته‌نها له ساڵی ٢٠٢٠ مووچه‌ی شەش مانگی فه‌رمانبه‌رانی
هه‌رێمی كوردستان نه‌درا و بەغدا زیاتر لە سێ ملیار دۆلار قەرزدارى
مووچەى فەرمانبەرانى کوردستانە.
لێدوانەکەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان
لەکاتێکدایە کە چەندین قەیران بەرۆکى هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە لە
نموونەى بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین و کەمى کارەبا و خزمەتگوزارییەکان و قەیرانى
سوتەمەنى و غاز و گردبوونەوە و خۆپیشاندنى مامۆستایانى وانەبێژ و فەرمانبەرانى
گرێبەست و سێ یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکان کە داواى دامەزراندن و
بەهەمیشەییکردنیان دەکەن.
ئەمە جگە لەوەى کە حکومەتى هەرێمى کوردستان
لەگەڵ ناردنى ٢٠٠ ملیار دینارى مانگانە لەلایەن حکومەتى عێراق و بەرزبوونەوەى نرخى
نەوت ناتوانێت لە وادەى خۆیى و بە ماوەیەکى کورت موچەى مانگانەى فەرمانبەران خەرج
بکات.