PM:11:09:30/09/2024
167920 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە پشووی فەرمی نییە و بڕیاردراوە ئەو پشووە رەت بکەنەوە.
لەبارەی پشووی ٣ـی ١٠ بەبۆنەی جەژنی نیشتیمانی عێراقەوە حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، ئەو پشووە رەت کراوەتەوە.
ئەوەشی خستە روو، پێنجشەممەی ئەم هەفتە دەوامی رەسمییە و پشوو نییە.
ڕۆژی ٢٨ی ٥ـی ئەمساڵ، یاسای پشووی فەرمی لە عێراق پەسەند کرا، کە ١١ ڕۆژ لە ساڵێکدا
دەگرێتەوە، جگە لە پشووی فەرمیی گشتی کە هەینی و شەممەیە، هاوکات دەسەڵاتی بە ئەنجوومەنی
وەزیران بەخشی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پشووی شەممە لە کاتی پێویستدا.