سەردێڕ:

زیانەکانی خۆشۆردن بە ئاوی گەرم چین؟

PM:07:28:30/09/2024

2788 جار خوێندراوەتەوە

زانایان هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی خۆشۆردن بە ئاوی گەرم، جەخت لەوە دەکەنەوە کە جگە لە زیانەکانی بۆ پێست و قژ، لەوانەیە ببێتە هۆی مەترسییەکی گەورەتر.


رۆژنامەی میرەری بەریتانی راپۆرتێکی نوێی پزیشکی بڵاو کردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، خۆشۆردن بە ئاوی زۆر گەرم زەیتی سروشتی قژ و جەستە دەسوتێنێت و ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست و خورانی پێست، هەروەها قژ بریقەی خۆی لەدەست دەدات و وا دەکات کۆتایی تاڵەکانی قژ ببێت بە دوو بەشەوە.

هەروەها راپۆرتەکە هۆشداری دەدات لەوەی خۆشۆردن بە ئاوی گەرم بارودۆخەکانی وەک ئەکزیما یان سەدەف بە شێوەیەکی بەرچاو خراپتر دەکات.

زانایان ئاماژە بەوەش دەکەن، خۆشۆردن بە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی فراوانبوونی خوێنبەرەکان و لێدانی دڵ زیاتر دەکات و فشار لەسەر دڵ دروست دەکات ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.

ئاوی گەرم دەبێتە هۆی سەرگێژخواردن و دابەزینی کتوپڕی پەستانی خوێن بە شێوەیەکی بەرچاو کە مەترسی لەهۆشچوون زیاد دەکات.













گەلەری