PM:04:40:30/09/2024
1704 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، نزیکەی ٣ مانگە حکومەتەکەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی یەک مووچەیان بە مووچەخۆرانی هەرێم داوە. دەشڵێت، "لەسەر تیڤیش روویان هەیە قسە بکەن و شاتە شات بکەن".
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد ئیسماعیل، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی رۆژانە سەرووی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت و داهاتی ناوخۆش دەدزن، کەچی نزیکەی ٣ مانگە تەنها یەک مووچەیان داوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "پارتی و یەکێتی بە درۆوە دژایەتی یەکتر
دەکەن و لەسەر تیڤیش روویان
هەیە قسە بکەن و شاتە شات بکەن".
ئەوەش
لەکاتێکدایە، سەرەڕای ئەوەی حکومەتی کاربەڕێکەر داهاتی ناوخۆ و پارەی بەغداشی
لەبەردەستدایە، بەڵام گوێی خۆی لە مووچە کەڕ کردووە و هێشتا لیستی مووچەی مانگی هەشتی
مووچەخۆرانی رانەگەیاندووە.