سەردێڕ:

حکومەتى هەرێم لەبارەى قەرزى کارەبا بڕیاریدا

PM:05:30:27/10/2021

73528 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیارێکى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران لەبارەى قەرزى کارەباوە ئاشکرا دەکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند "ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاریدا بە داشکاندنی ڕێژەی ١٥٪ ی قەرزی کرێی کارەبا و سزادانی دواکەوتن و سەرپێچی کارەبا بۆ ئەو هاوڵاتیانەی تا بەرواری ٣١-١٢-٢٠٢١ بڕی پارەی پێویست دەدەن کە لە ئەستۆیانە".

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەى بەوە کردووە "بڕیارەکە لە ١-١١ ەوە جێبەجێ دەکرێت".













گەلەری