خوێندنی باڵای هەرێم زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای لە کۆریای باشوور راگەیاند و مەرج و رێنماییەکانیشی بڵاوکردووەتەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى کاربەڕێکەر رایگەیاندووە، دامەزراوەی (The Academic of Korean Studies) لە کۆریای باشور زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنى (٢٠٢٥) رادەگەیێنێت.
لە
راگەیانراوەکەدا هاتووە، خوێندنەکە تەنها بۆ ماستەر و دکتۆرایە و پێشکەشکار پێویستە
ئەم مەرج و رێنماییانەی تێدا بێت، کە بریتین لە:
١.پێشکەشکار
دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
٢.پێشکەشکار
ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بەلایەنی
کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە، بەڵام بۆ دەرچووانی
بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.
٣.پێشکەشکار
دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی بەرنامەی ماستەر و
(٧٠%) کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی بەرنامەی دکتۆرا.
٤.ئاستی
توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن،
تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
٥.داواکار
دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس
و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت) بۆ دکتۆرا دەبێت (ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان
بوار بێت).
٦.کاندیدی
سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی
پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
٧.کاندیدی
سەرکەوتوو لەلایەن دامەزراوەی سەرەوە پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر
تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
٨.پێشکەشکردن
راستەوخۆ، تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە دەبێت.
کلیک لێرە بکە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری