جاسم ئەو مامۆستا وانەبێژەیە کە خەونی ئەوە بوو ببێت بە مامۆستای هەمیشەیی و کەمێک لە ناڕەحەتی و زەحمەتییەکانی ژیانی ئاسانببێت، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر و مەرگ ڕێگەیان نەدا خۆزگەکەی بێتەدی و لەکاتی کرێکاریدا دیوار بەسەریدا رووخا و گیانی لەدەست دا.
مامۆستا جاسم تەمەنی ٣٣ ساڵ بوو پێنج ساڵ وانەبێژ بوو، لە پاڵ ئەوەشدا بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی کرێکاری دەکرد و لەکاتی کاردا گیانی لەدەستدا، باوکی مامۆستا جاسم بە گریانەوە باس لەوەدەکات، خەونی جاسم ئەوەبوو دابمەزرێت و هاوسەرگیری بکات و خێزان پێکبهێنێت.
مامۆستا جاسم
٣٥ رۆژ بەر لە ئێستا لە کاتی کرێکاریدا دیوار دەڕوخێت بەسەریدا، پاش مانەوەی زیاتر
لە مانگێک لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ٢٨ی ئەم مانگە کۆچی دوای کرد.
باوکی مامۆستا جاسم ئاماژەی بەوە کرد، خۆبەخشی کردووە و
مامۆستای وانەبێژ بووە و خەونی بووە دابمەزرێت و هاوسەرگیری بکات بەڵام کاتێک
بڕیاری دامەزراندنی دراوە ئەو لەکاتی کرێکاریدا دیوار کەوتووە بەسەریدا و لە
جێگەدا بووە، بەو دۆخەشەوە دڵی بەوە خۆش بووە کە ئەگەرێک هەیە دابمەزرێت.
کۆچی مامۆستا
جاسم لە کاتێکدایە، هێشتا خۆزگەو ئاواتی مامۆستایانی وانەبێژ و گرێبەست نەهاتۆتە دی
بەوەی کە دابمەزرێن، کە بەشێکی زۆرییان زیاتر لە پێنج ساڵ خزمەتیشیان هەیە، بەڵام
حکومەتی کاربەڕێکەر تا ئێستا هیچی نەکردووە بۆیان و چاوەڕوانیش ناکرێت خۆزگەکەیان
بهێنێتە دی.