PM:10:05:29/09/2024
1452 جار خوێندراوەتەوە
بە زمانی ژمارەی دەنگە ناڕازییەکان و ئەوانەی هەڵبژاردنەکانی پێشوو بایکۆتی دەنگدانیان کردووە، ئەو دەنگانە لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا دەتوانن بە دەنگدانیان گۆڕانکاری گەورە بکەن و پارتی و یەکێتی لە دەسەڵات لابدەن.
لە گریمانەی ئەوەی پارتی و یەکێتی ئەگەر بتوانن دەنگەکانی هەڵبژاردنی پێشوش بهێننەوە، ئەوا تەنها ٢٠٪ـی دەنگدەرانی ناڕازیی و بایکۆت بە دەنگدانیان بە نەوەی نوێ ڕێژەی دەنگەکانی نەوەی نوێ دەبێت بە ٦٤٨ هەزار و ٨٧٣ دەنگ کە بەشی ٣٧ کورسی پەرلەمان دەکات و دەبێتە هێزی یەکەم و دەسەڵات و حکومەت وەردەگرێت.
لەو حاڵەتەشدا پارتی دەنگەکانی کە ٥٧٩ هەزار ٩٥٢
دەنگ بوو تەنها ٢٧ کورسی پەرلەمان و یەکێتیش بە ٢١٤ هەزار و ١٦٥ دەنگەوە تەنها ١٢
کورسی پەرلەمان دەهێنێت.
وە لەئەگەری
چوونی ٥٠٪ـی دەنگی بایکۆت و ناڕازیی و دەنگدانیان بە نەوەی نوێ ئەوا ڕێژەی دەنگی نەوەی
نوێ بۆ ملیۆنێک و ٣٠٩ هەزار و ٣١٥ دەنگ زیاد دەکات و ٥٧ کورسی پەرلەمان دەهێنێت و
هەموو دەسەڵاتەکان وەردەگرێت لەو حاڵەتەشدا پارتی بە ٥٨٩ هەزار و ٩٥٢ دەنگەوە تەنها
١٥ کورسی بەردەکەوێت و یەکێتیش بە ٢١٤ هەزار و ١٦٥ دەنگەوە نۆ کورسی بۆ دەمێنێتەوە
و لەگەمەکە دەچنە دەرەوە و خەڵک لە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی رزگاری دەبێت.
کەواتە ئەوەی
دەمێنێتەوە تەنها دەنگدانی خەڵکە کە دەتوانن ٢٠ـی ئۆکتۆبەر لەڕێگای دەنگدان بەلیستی
ژمارە ١٥٧ـەوە نەوەی نوێ بخەنە دەسەڵات تا حکومەت وەرگرێت و کێشەکانی مووچە و بژێوی
خەڵک و کاسبکاران و هەلیکاری گەنجان چارەسەر بکات و پارتی و یەکێتیش لە کۆڵی خۆیان
بکەنەوە.