سەردێڕ:

١١ ساڵە نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەیی بەردەڕەش بە تەواونەکراوی بەجێهێڵدراوە

PM:04:31:29/09/2024

1132 جار خوێندراوەتەوە

سێ کابینەی حکومەت تێپەڕیووە و تا ئێستا نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەیی بەردەڕەش تەواو نەکراوە، هاوڵاتییانیش دەڵێن، دەسەڵاتداران لە کاتی هەڵبژاردن بیریان دەکەوێتەوە و بەڵێنی تەواوکردنی دەدەن، بەڵام دوای هەڵبژاردن ئاوڕیان لێ نادەنەوە.


نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەیی بەردەڕەش لە ١١ ساڵدا و بە سێ کابینەی حکومەت، کەمتر لە ٢٠٪ـی تەواو کراوە و بەجێ هێڵدراوە.

بەجێهێشتنی نەخۆشخانەکە لە کاتێکدایە، دانیشتوانی ناوچەکە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانیان، بە ناچاری روو لەشارەکانی دیکە دەکەن، وەک هاوڵاتیانیش دەڵێن، پاراستنی تەندروستیی گشتیی نەبووەتە خەمی حکومەتی کاربەڕێکەر.

هاوکات، بەپێی داتاکانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان، لە هەولێر هەزار و ٣٠٠ پڕۆژە راوەستاون، لە سلێمانی دوو هەزار و ٨٠٠ پڕۆژە، لە دهۆک ٩٠٠ پڕۆژە و لە هەڵەبجەش ١٩٧ پڕۆژە راوەستاون.

لەگەڵ هەموو هەڵبژاردنێکدا، بەڵێنی تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە بە هاوڵاتیان دەدرێت، بەشێک لەو پڕۆژانە تەمەنیان سێ کابینەی حکومەتی هەرێمی تێپەڕاندووە.

مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەکاتی راگەیاندنی کابینەکەیاندا، بەڵێنیان دا جگە لەتەواوکردنی پڕۆژە تەواونەکراوەکان، پڕۆژەی نوێش بونیاد بنێن، بەڵام نەک نەیانتوانی بناغەی پڕۆژەی نوێ دابنێن، بەڵکو پڕۆژە تەواونەکراوەکان هەر وەک خۆیانن و جێهێڵدراون.













گەلەری