سەردێڕ:

چاوەڕوان دەکرێت پارتی دەسەڵاتدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی نەمسا شکست بهێنێت

AM:10:18:29/09/2024

1184 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە نەمسا بەڕێوە دەچێت و پێشبینی دەکرێت پارتی ئازادی راستڕەوی توندڕەو سەرکەوتنێکی مێژووی بەدەست بهێنێت و بەسەر پارتی دەسەڵاتداری وڵاتەکەدا سەربکەوێت.


میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، کاتژمێر ٧ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی وڵاتەکە، بنکەکانی دەنگدان کرانەوە و دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانێکی نوێ لە نەمسا دەستی پێکرد، بڕیاریشە لەکاتژمێر ٥ـی ئێوارە بە کاتی وڵاتەکە سندوقەکانی دەنگدان دابخرێت و پڕۆسەی دەنگدان کۆتایی بێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، پارتی ئازادی راستڕەوی توندڕەو بۆ یەکەم جارە لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی وڵاتەکەدا بەشداری بکات و لە چەندین راپرسی پێش هەڵبژرادنەکاندا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، هەربۆیە لە ئەگەری بە دەستهێنانی زۆرترین دەنگ و شکستپێهێنانی پارتی دەسەڵاتدار سەرکەوتنێکی مێژووی تۆمار دەکات.

ئەوەش خراوەتە روو، لە سایەی حکومڕانی پارتی دەسەڵاتداری وڵاتەکە دۆخی ئابووری و پرسی کۆچبەران لە ئاستێکی خراپدایە، هەربۆیە پارتی ئازادی راستڕەوی توندڕەو چاوی لەوەیە زۆرترین دەنگ لە هەڵبژاردنەکەدا بەدەست بهێنێت و کارکردن لەسەر ئەو دوو پرسەش بە یەکێک لە ئەولەویەتەکانی دابنێت. 













گەلەری