PM:11:30:28/09/2024
1928 جار خوێندراوەتەوە
رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکارانی نەوت ناسراو بە ئۆپیک رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٥٠ قەبارەی ئابووریی جیهانی زیاتر لە دوو هێندە و ژمارەی دانیشتوانیش نزیکەی یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن کەس زیاد بکات.
رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکارانی نەوت "ئۆپیک" پێشبینییەکانی بۆ قەبارەی ئابووریی جیهانی و ژمارەی دانیشتوان تا ساڵی ٢٠٥٠ راگەیاند.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەگوێرەی پێشبینییەکان تا ٢٦ ساڵی داهاتوو
قەبارەی ئابووریی جیهانی زیاتر لە دوو هێندە زیاد دەکات.
باسی لەوەش کردووە، لەگەڵ زیادبوونی قەبارەی ئابووریی جیهانی، وا چاوەڕوان
دەکرێت ژمارەی دانیشتوانی جیهان بە نزیکەی یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن کەس زیاد بکات بەراورد
بە رێژەی ئێستا.