سەردێڕ:

بەهۆی هەڵبژاردنەوە؛ لە ١٣ تاوەکو ٢١ی مانگ دەوامی خوێندنگەکان رادەگیرێت

PM:12:10:28/09/2024

184488 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەوە پێنج رۆژ بەر لە دەنگدان دەوامی ئەو خوێندنگەیانە رادەگیرێت کە دەنگی تێدا دەدرێت.


نەبەرد عومەر بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ٩٥٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵژاردن تەواو بووە و تەنها دابەشکردنی فۆڕمی هەڵبژاردن ماوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج رۆژ بەر لە هەڵبژاردن دەوامی قوتابخانەکان رادەگیرێت و دوو رۆژیش بەر لە هەڵبژاردنی گشتی سندوقەکانی دەنگدان دەبرێنە بنکەکان.

راگرتنی دەوامی قوتابخانەکان لە ١٥ی ١٠ بۆ ٢٠ی ١٠ دەبێت، بەڵام بەوپێیەی ١٣ و ١٤ی مانگیش بەر هەینی و شەممە دەکەوێت، هەروەها ٢١ی مانگیش دەکەوێتە رۆژی شەممەوە، ئەوا بەکۆی گشتی رۆژەکانی نەبوونی دەوام دەکاتە ٩ رۆژ.

نەبەرد عومەر وتیشی، تاوەکو ئێستا ١٢ سکاڵا لەسەر دڕاندنی پۆستەری لایەنەکان گەشتووە بەدەستیان، کە سزای ئەو کەسانەی ئەو کارە دەکەن سێ جۆرە، پێبژاردن لە نێوان ٥٠٠ هەزار تاوەکو ٥٠ ملیۆن دینار، یان زیندانیکردن لەنێوان مانگێک تاوەکو ساڵێک، یان ئەگەر ئەو کەسە کاندید بێت، ئەوا بەپێی تاوانەکە دەکرێت دوور بخرێتەوە،

بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "داواکارین لە سەرجەم کاندیدەکان و لایەنە سیاسییەکان پابەندی رێنماییەکانی بانگەشە بن و بەشێکیان رێنماییەکانیان جێبەجێنەکردووە، بە دانانای وێنە و پۆستەر لە پردی جیاکەرەوەی ناوەندی شەقامەکان و سەر شۆستە و سەوزاییەکان".













گەلەری