گەردونناسان بچووکترین هەسارەیان لە رووی تەمەنەوە دۆزییەوە کە لە قەبارەدا کەمێک لە هەسارەی موشتەری گەورەترە و ٤٠٠ ساڵی تیشکی لە زەوییەوە دوورە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، هەسارەکە ناوی 2M0437b و تەمەنی تەنها چەند ملیۆن ساڵێکە و گەردونناسان لەو باوەڕدان کەمێک لە هەسارەی موشتەری کەمترە.
رۆژنامەکە ئاماژەی
بەوەشداوە، تیمی لێکۆڵینەوەکە لە کۆمەڵی زانا پێکهاتووە بە سەرپەرشتی ئێرک جایدۆس
و بەڕابەرایەتی زانکۆی هاوای ئەمریکی سەرقاڵی توێژینەوەکەبوون.
تیمی توێژینەوەکە
ئاشکرایان کردووە، هەسارەی 2M0437b هێشتا لەسەرەتاکانی تەمەنیدایە و بەهۆی
دەرکردنی ئەو گازانەی لە کاتی دروستبووونیەوە لە پێکهاتەکەیدا بوونیان هەیە، هێشتا
گەرمە.
زانایان ئاماژەیان
بەوەداوە، پلەی گەرمی هەسارەکە هاوشێوەی پلەی گەرمی گڕکانی Kīlauea یە.
ئێرک جایدۆس، سەرۆکی
تیمی توێژینەوەکە و نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە رایگەیاند، ئەم دۆزینەوەیە چاوەڕواننەکراوبوو
دەتوانن لە رێگەی تەلیسکۆبەوە چاودێری بکەن.
دەشڵێت، لە رێگەی
شیکارکردنی ئەو تیشکەی لە هەسارکەوە دەردەچێت دەتوانرێت چۆنییەتی دروستبوون و پێکهاتن
و هەندێ وردەکاریی دیکە بزانرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە،
بۆ یەکەمجار زانایان لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە رێگەی تەلیسکۆبی سوباروەوە توانییان تێبینی
هەسارەک بکەن و بیخەنە ژێر چاودێرییەوە کە ٤٠٠ ساڵی تیشکی لە زەویەوە دوورە.
كـ، ئـ