سەردێڕ:

پەرلەمانی تورکیا لەبارەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و سوریا بڕیاریدا

PM:02:26:27/10/2021

2512 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی تورکیا درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و سوریا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە پەسەندکرد.


لەکۆبوونەوەی پەڕلەمانی تورکیادا، لەسەر داواکاری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و بەزۆرینەی دەنگ؛ مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە ھەردوو وڵاتی عێراق و سوریا پەسەندکرد؛ کە بەو پێیە تورکیا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ دوو ساڵی دیکە لەم دوو ناوچەیە درێژ دەکاتەوە.
ھەر لەو دانیشتنەدا پەرلەمانی تورکیا مانەوەی ھێزەکانی تورکیای لەچوارچیوەی "ھێزی ئاشتیپارێز"ی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵاتی لوبنانیش پەسەندکرد.
لە بەرامبەردا، ھەدەپە و پارتی گەلی کۆماری کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەیە بڕیارەکەی رەتکردەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ھەڕەشەی ھێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستانی کردبوو و بە بیانووی بوونی چەکدارانی پەکەکەش چەندین جار سنوری عێراق و ھەرێمی بەزاندووە و ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی بۆردومان کردووە و لەو نێوەندەشدا چەندین ھاوڵاتی مەدەنی بەر زیانەکان کەوتوون چ لەرووی گیانی و چ لەرووی ماددی.







گەلەری