سەردێڕ:

پیازی سوور بەرگری جەستە بەهێز دەکات

PM:03:43:27/09/2024

1712 جار خوێندراوەتەوە

پیازی سوور پێکهاتەیەکی باوە لە زۆرێک لە خواردنەکاندا بەکاردێت، جگە لە تامە خۆشەکەی چەندین سوودی تەندروستی سەرسوڕهێنەر بە جەستەت دەبەخشێت.


ئەحمەد سەڵاح، پسپۆڕی خۆراکی باس لەوە دەکات پیازی سوور پێکهاتەی بەهێزی گۆگردی تێدایە کە وەک دژە ئۆکسان و دژە هەوکردن کاردەکات، ئەمەش یارمەتی پاراستنی جەستە دەدات لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدەن، کە پەیوەندی بە زۆرێک لە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجەوە هەیە.

پیازی سوور یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ دەدات و کۆلیسترۆڵی باش زیاد دەکات، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

پیاز پەستانی خوێن دادەبەزێنێت بە فراوانکردنی خوێنبەرەکان و باشترکردنی سوڕی خوێن.

یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە خوێن مەین کە دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ.

پیازی سوور ڤیتامین سی تێدایە کە سیستەمی بەرگری جەستە بەرز دەکاتەوە و جەستە لە هەوکردن دەپارێزێت.

یارمەتیدەرە لە بەرهەمهێنانی خڕۆکە سپییەکانی خوێن کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان.

پیاز ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە کە یارمەتی باشترکردنی کرداری هەرس دەدات و جوڵەی ڕیخۆڵە ڕێکدەخات، ئەمەش مەترسی قەبزی و ئاوسانی ڕیخۆڵە کەمدەکاتەوە.

یارمەتی گەشەکردنی بەکتریا سودبەخشەکان دەدات لە ڕیخۆڵەکاندا، کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە تەندروستی کۆئەندامی هەرسدا.

پیاز کالیسیۆم و ڤیتامین و کانزاکانی تری تێدایە کە یارمەتی پاراستنی تەندروستی ئێسک دەدات و ڕێگری لە پووکانەوەی ئێسک دەکات.

هەندێک لەو پێکهاتانەی لە پیازدا هەن تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەیان تێدایە، ئەمەش یارمەتی پاراستنی جەستە دەدات لە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە.

بۆ ئەوەی زۆرترین ماددەی خۆراکی بەدەست بهێنیت، باشتر وایە پیاز بە کاڵی بخۆیت.














گەلەری