سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

PM:12:43:27/09/2024

3004 جار خوێندراوەتەوە

نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و تاوەکو سبەی لەو نرخەدا دەمێنێتەوە.


ئەمڕۆ هەینی، ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و تاوەکو سبەی بازاڕەکانی دراو دەکرێنەوە لەو نرخەدا دەمێنێتەوە.
ئەوەش لە کاتێدایە، فرۆشی بانکی ناوەندی لەم هەفتەیەدا زیاتر لە یەک ملیار و ٢٦٩ ملیۆن دۆلار بووە، هاوکات بەراورد بە هەفتەی رابردوو رێژەی فرۆشی کاش کەمی کردووە.

بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق، لە ماوەی ٢٢ تا ٢٦ـی ٩ بانکەکە بە تێکڕا یەک ملیار و ٢٦٩ ملیۆن و ٦١٥ هەزار و ٤٩ دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.

هاوکات، رێژەی فرۆشی کاش لەم هەفتەیەدا ٤٣ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلار بووە، بەراورد بە هەفتەی رابردوو رێژەکە کەمی کردووە بەوپێیەی فرۆشی کاش ٥٨ ملیۆن و ٤٥٠ هەزار دۆلار بووە.

هەر بەپێی داتاکان، زۆرترین فرۆشی کاش لە رۆژی دووشەممە ٢٣ـی ٩، بووە کە بە تێکڕا زیاتر لە ١٢ ملیۆن بووە، کەمترین فرۆشیش لە رۆژی سێشەممە ٢٤ـی ٩، بووە و بە تێکڕا شەش ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلار بە کاش فرۆشراوە.

بڕی فرۆشی حەواڵەش لەم هەفتەیەدا، یەک ملیار و ٢٢٥ ملیۆن و ٩٦٥ هەزار و ٤٩ دۆلار بووە.














گەلەری