سەردێڕ:

ئەو بایە بەهێزەی سلێمانی گرتووەتەوە کەی کۆتایی دێت؟

AM:10:20:27/09/2024

7348 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، سبەی لە هەرێمى کوردستان پلەکانی گەرما دوو تە چوار پلە دادەبەزن، هاوکات ئەو بایە بەهێزەی سنوری سلێمانی گرتۆتەوە سبەینێش بەردەوام دەبێت.


بەپێی پەشبینیەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ بایەکی بەهێز لە سلێمانی هەڵی کردووە و خێرایی با ئەمڕۆ چالاکتر بووە بۆ سەروو ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیادیکردووە و وە بەپێی پەشبینیەکانیش تاکو ٢٤ کاتژمێری داهاتوو بەمشێوەیە دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمیش رایگەیاندووە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی پلەکانی گەرما دوو تا چوار پلە دادەبەزن بەراورد ب ئەمڕۆ.

هاوکات، پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە سلێمانى باسی لەوە کرد، رەشەبا زیانى بە درەخت و پۆستەرەکانى بانگەشەى هەڵبژاردن گەیاندووە بە تایبەت لەسەر شەقامى بازنەى مەلیک مەحمود.













گەلەری