سەردێڕ:

یەکێتى هەموو هەڵبژاردنێک پەنا بۆ دروشمى ساختەى "نوێبوونەوە" دەبات و دواتر لەبیری دەکات

AM:12:00:27/09/2024

2460 جار خوێندراوەتەوە

لە ١٥ ساڵی رابردوودا هەموو هەڵبژاردنێک بەرپرسانى یەکێتی دەڵێن، حزبەکە نوێ دەکەنەوە، بەڵام (یەکێتیی نوێ) دوو مانگ بڕ ناکات و دەچێتەوە سەر هەمان رێچکەی شەریکە دز لەگەڵ پارتی، کە خودی پارتیش ماوەی ٧٨ ساڵە یەک بنەماڵە حوکمی دەکات.


نوێبوونەوە؛ دروشمە ساختەکەی یەکێتی کە هەموو هەڵبژاردنێک بۆخۆلادان لە ناڕەزایی خەڵک و دەنگدەرانی پەنای بۆ دەبات و هەر هەڵبژاردنێکیش ئەو حزبە بە کەسێک بانگەشە دەکات،کە گوایە سیاسەتێکی نوێ دەستپێدەکەن بەڵام دوای دوو مانگ هەموو شت لەبیردەکەن.

لەژێر ئەم دروشمەشدا یەکێتی هەر هەڵبژاردنە و بە یەکێک بانگەشە دەکات ئەو حزبە هەر جارەو دەڵێت نوێبووینەتەوە و بە کەسێکی نوێ خەڵک و دەنگدەرانی خۆی فریو دەدات.

ساڵی ٢٠٠٩ جەلال تاڵەبانی ئەم رۆڵەی بینی، چوار ساڵ دواتر و لە هەڵبژاردنی 2013 رۆڵەکە بە مەلابەختیار و هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سپێردرا، ساڵی ٢٠١٨ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی دەرکەوتن و بەڵێنی نوێبوونەوەی یەکێتیان بە خەڵك دەدا، وە هەمان ساڵ بۆ هەڵبژاردنی هەرێمقوباد تاڵەبانی رۆڵەکەی دەگێڕا، بۆ ئێستاش بۆ هەڵبژاردنی ٢٠ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ کارەکە دیسانەوە دراوەتەوە بە بافڵ تاڵەبانی و لە سەرجەم هەڵبژاردنەکاندا یەكێتی باسی نوێبوونەوەی ئەو حزبە دەکات، بەڵام هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن ئەو حزبە نەک نوێ نابێتەوە بەڵکو کۆن دەبێت، بەو پێیەی هەمان بنەماڵە لە ساڵی ١٩٧٥ تا ئێستا بڕیار بەدەستی حزبەکەیە.

یەکێتی بە درێژایی ١٥ ساڵی رابردوو لەژێر ئەم دروشمە خۆی دزیوەتەوە لەو خراپەکارییانەی کە ٣٣ ساڵە بەهاوبەشی لەگەڵ پارتی لە هەرێم دژی خەڵک دەیکەن هەر لە مووچەبڕین، سەپاندنی باج، بردنی داهاتی نەوت و ناوخۆ و چەندین کاری دیکە، وە بەشێکی خەڵک و دەنگدەرانیشی فریو داوە.

هەموو جارێکیش یەکێتی دەڵێت (یەکێتیی نوێ) بەڵام حزبە نوێیەکە دوو مانگ بڕ ناکات و دەچێتەوە سەر هەمان رێچکەی شەریکە دز لەگەڵ پارتی، کە خودی پارتیش ماوەی ٧٨ ساڵە یەک بنەماڵە حوکمی دەکات.













گەلەری