بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ لە ماوەت و شارباژێڕ دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، بڕیارە سبەی پێنجشەممە، نەوت لە قەزاکانی شارباژێڕ و ماوەت دابەشبکرێت و لەبارەی نرخەکەشییەوە ئاماژەی بەوەکردووە، نرخەکەی بۆ ٢٠٠ لیتر ٥٥ هەزار دینار دەبێت.
ماوەی چەند
رۆژێکە حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی کردووە و لە ناوچە
ساردەکانەوە دەستی پێکردووە، وەک دەڵێن، بەردەوام دەبن.
ساڵی رابردوو
تەنها چەند مەڵبەندێک نەوتی سپییان وەرگرت و نەوت نەدرا بە هەموو مەڵبەندەکان،
هاوڵاتیان ناچاربوون سەرەڕای سەختی دۆخی دارایی و نەبوون و دواکەوتنی موچە؛ خۆیان بە نرخێکی بەرز "کە لە هەندێک شوێن بۆ بەرمیلێک (٢٠٠ لیتر) دەگەیشتە ١٥٠ هەزار" نەوت بکڕن، هەندێک ماڵیش زۆپای دار یان غازیان بەکاردەهێنا و ئەوەش گرفتێکی دیکەی
دروستکردبوو، کە ئەگەری غازکردن و گڕگرتنیان هەبوو.
ئەوە سەرەڕای
ئەوەی لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما کاتی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان کەمدەبێتەوە
و هاوڵاتیان جگە لە نەبوونی نەوت، کارەبای پێویستیشیان نییە بۆ بەکارهێنانی ئامێرە
کارەباییەکان.
هـ.ئـ