سەردێڕ:

لە داهاتوودا لەرێگەی مۆبایلە زیرەکەکانەوە هاوشێوەی وێنە و دەنگ بۆنیش دەگوازرێتەوە

PM:09:08:25/09/2024

2272 جار خوێندراوەتەوە

لە داهاتوودا دەتوانرێت پەیوەندی ڤیدیۆیی بکرێت کە دەنگ و وێنە و بۆن پێکەوە دەگوازێتەوە لە رێگەی مۆبایلەکەتەوە.


بەگوێرەی راپۆرتێک کە لەلایەن "دیسکۆڤەر مەگەزینـ"ـەوە بڵاوکراوەتەوە، جیان لیو، یاریدەدەری پرۆفیسۆری ئەندازیاری کارەبا و زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی تێنسی دەڵێت: کاتێک گوێ لە مۆسیقا دەگریت یان قسە لەگەڵ کەسێک دەکەیت لە رێگەی مۆبایلەکەتەوە، دەتوانیت لە رێگەی بڵندگۆی ناوەوە گوێبیستی دەنگەکە بیت ئەم بڵندگۆیانە سیگناڵە دیجیتاڵییەکان دەگۆڕن بۆ لەرزینە فیزیاییەکان بە بەکارهێنانی پێکهاتەیەکی بچووک کە پێی دەوترێت دایافڕاگم و گوێچکەکانت هەست بەم لەرزینانە دەکەن وەک شەپۆلی دەنگی.

ئاماژەی بەوەش کرد، شاشەی مۆبایلی زیرەک کە وێنە و کلیپی ڤیدیۆیی پیشان دەدات، خاڵە بچووکەکان کە بە پێکسڵ ناسراون بەکاردەهێنێت کە لە سێ رەنگی بنەڕەتی پێکهاتوون کە بریتین لە سوور و سەوز و شین، بە تێکەڵکردنی ئەم رەنگانە بە شێوازی جیاواز مۆبایلەکەت دەتوانێت هەموو شتێکت پیشان بدات لە دیمەنە جوانەکانی کەنار دەریاوە تا پێکەنینی کەسێک.
دەشڵێت،" بۆ هەستکردن بە بۆنکردن، بۆنەکان پێکدێن لە مۆلیکولە بچووکەکان کە لە هەوادا دەسوڕێنەوە و دەگەنە لووت، دواتر لووتت سیگناڵ بۆ مێشکت دەنێرێت، کە بۆنەکە دەناسێتەوە، کەواتە، دەکرێت مۆبایلەکەت ئەم مۆلیکولە بۆنانەت بۆ بنێرێت؟.. لە ئێستادا زانایان کار لەسەر ئەوە دەکەن و دەبێت بیر لەوە بکەینەوە کە شاشەی مۆبایلەکە چۆن کاردەکات، بەو پێیەی هەموو رەنگێکی تێدا نییە کە لەناویدا هەڵگیراون، بەڵکو لەبری ئەوە تەنها سێ رەنگ بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی ملیۆنان رەنگ و سێبەری جیاواز."

ئەوەشی خستە روو ئێستا بیهێنە بەرچاوت رێوشوێنێکی هاوشێوە بۆ بۆنەکان بەکاربهێنرێت، زاناکان خەریکی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای بۆنی دیجیتاڵین کە ژمارەیەک ئامرازی جیاواز بەکاردەهێنێت کە هەریەکەیان بۆنێکی دیاریکراوی تێدایە و هەروەک چۆن پێکسڵی سێ رەنگ تێکەڵ دەکرێن بۆ دروستکردنی وێنە، ئەم ئامرازی بۆنانەش بە تێکەڵاوبوونیان بۆنی جیاواز دروست دەکەن."

باسی لەوەش کرد، "وەک چۆن وێنەکانی ناو مۆبایلەکەت لە کۆدی دیجیتاڵی دروستکراون کە نوێنەرایەتی کۆمەڵێک پێکسڵ دەکەن، دەتوانرێت ئەو بۆنانەی کە مۆبایلەکان لە داهاتوودا بەرهەمی دەهێنن بە بەکارهێنانی کۆدی دیجیتاڵی دروست بکرێن.

راشیگەیاند، ئەم تێکەڵەیە لە رێگەی دەرچەیەکی بچووکەوە لە مۆبایلەکەدا دەردەچێت، ئەمەش رێگەت پێدەدات بۆنی بۆنەکەی بکەیت. تەنها بە چەند ئامرازێک لە مۆبایلەکەتدا دەتوانرێت بۆنی جۆراوجۆر بەرهەم بهێنرێت، هەروەک چۆن پێکسڵی سوور و سەوز و شین دەتوانن بەشێوەیەکی بێکۆتا رەنگ بەرهەم بهێنن".













گەلەری