سەردێڕ:

ئەمڕۆ حکومەتی ھەرێم لەسەر کارەبا و تەندروستی کۆدەبێتەوە

AM:09:32:27/10/2021

5064 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی راگەیەنراویکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکموەتی ھەرێم، ئەمڕۆ حکموەتی ھەرێم کۆدەبێتەوە تیایدا راپۆرتی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی تەندروستی دەخرێنەڕوو، ھەروەھا، باس لە چارەسەری کێشەی بەنزین دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی چەند دۆسییەکوە دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتێکی وەزارەتی کارەباوە دەکرێت لەبارەی ھەنگاو و پڕۆژەکان و ڕێکخستنەوەی کەرتی کارەبای نیشتیمانی لە ھەرێم و پڕۆژەی تایبەت بە ھاوبەشیپێکردنی کەرتی تایبەت لە قۆناغەکانی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا و کۆکردنەوەی داھاتی کارەبا دەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، گفتوگۆ لەبارەی خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە دوا ئامارەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێم و رێژەی کوتانی ھاووڵاتیان بە ڤاکسین بە تایبەتیش فەرمانبەران و مامۆستایان و بڕیارەکانی دوا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی بەنزین و گرانبوونی نرخەکەی و ھۆکار و چارەسەرەکانییەوە دەکرێت.
لەماوەی رابردوودا نرخی بەنزین بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرزبووەتەوەو یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەوەش نیگەرانی شۆفێران وھاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە. لە دەستپێشخەرییەکیشدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوایکرد باج و سەرانە ھەڵبگەن تاوەکو بەنزین بە شێوەیەکی فراوان ھاوردەی ھەرێم بکرێت و ئەوکات نرخەکەی بۆ ٤٧٥ دینار دادەبەزێت و دەدرێتە ھاوڵاتییان، بەڵام بەپێی کۆنفرانسی رۆژنامەوانی نوێنەری جوڵانەوەی نەوەی نوێ، حکومەتی ھەرێم ئامادەنەبوو داواکارییەکانیان لێوەربگرێت.
 
كـ ، ئـ













گەلەری