سەردێڕ:

نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە

AM:08:05:27/10/2021

2112 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٥ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٢٩ سەنت دابەزی.


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٤ دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."


 













گەلەری