سەردێڕ:

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا دەستیپێکرد

PM:05:27:21/09/2024

1456 جار خوێندراوەتەوە

تەنها مانگێک و ١٥ رۆژ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ماوە و لە چەند ویلایەتێکی ئەو وڵاتە دەنگدانی پێشوەختە دەستی پێکردووە.


میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، لە ویلایەتەکانی ڤێرجینیا و مینیسوتا و داکۆتای باشوور و ڤێرمۆنتی ئەمریکا هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی دەستی پێکردووە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، هاوڵاتیان لەڕێگەی چوونیان بۆ بنکەکانی دەنگدان یاخود لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بەشداریان لە هەڵبژاردنەکان کرد و دەنگیاندا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا.

بەپێی سیستمی هەڵبژاردنی ئەمریکا هاوڵاتیان دەتوانن بەپێی کارنامەی ویلایەتەکانیان لە ٢٠ـی مانگی ئەیلول تاوەکو ٥ـی مانگی تشرینی دووەم دەنگ بدەن و سەرۆکی داهاتووی وڵاتەکەیان هەڵبژێرن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کێبڕکێی بوون بە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا لە نێوان کامالا هاریس جێگری ئێستای سەرۆکی ئەو وڵاتە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکایە.













گەلەری