PM:05:12:16/09/2024
1612 جار خوێندراوەتەوە
ئازاری پشت باوترین نەخۆشی ماسولکە و ئێسکە، هەندێک لە هۆکارەکانی ئازاری پشت تایبەتن، ئەمەش لە ئەنجامی کێشەکانی ماسولکەکانی پشتەوە دەردەکەوێت.
پزیشکێکی پسپۆڕ باس لەوە دەکات، ئازاری پشت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ئازاری ماسولکە و ئێسک و گرژبوونی ماسولکەکان بەهۆی باری کتوپڕەوە، وەک بەرزکردنەوەی شتێکی قورس و دووبارە چەمانەوە، وەرزشکردن بە شێوازێکی هەڵە یان گرژی هەمیشەیی ماسولکەکان کە بەهۆی شێوازی ژیانی دانیشتنەوە دروست دەبێت، وەک چۆن لە شۆفێران و کارمەندانی ئۆفیسدا روو دەدەن.
سەبارەت بە ٥٪
بۆ ١٠٪ـی حاڵەتەکانی دیکەش، هۆکارەکانیان تایبەت و ناسراون و پەیوەندییان بە هەندێک
نەخۆشییەوە هەیە، بۆ نموونە ئازار دەتوانێت دەربکەوێت بەهۆی تێکچوونی دەمارەکان،
برینداربوون، هەوکردن، هەوکردنی جومگەی رۆماتیزم.
ئەو پزیشکەش چەند
هۆکارێکی دیکەشی خستەروو کە دەبنە هۆی دروستبوونی ئازار لە پشتدا وەک خاوبوونەوە بەهۆی
کەمجوڵەییەوە، هەڵگرتنی شمەک بەشێوازی هەڵە، لاوازبوونی ماسولکەکان کە بەهۆی زۆری
کێشی جەستەوە روودەدات، لەپێکردنی پێڵاوی تەسک و بن بەرز.