سەردێڕ:

لەدووەم رۆژی جەژندا داعش هێرشیکرد

PM:01:58:21/07/2021

3980 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری داعش، ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی فیرقەی ٦٦ی سوپای عێراق لە ناوچەی مەتیبحە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین و بەوهۆیەشەوە، دوو سەربازی سوپای عێراق کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە خاڵێکی پشکنین لەناوچەی مەتیجەی رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین و هێزەکانی فیرقەی ٦٦ی سوپای عێراقی کردووەتە ئامانج.


ئەو چاوگە ئەمنییە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی هێرشەکەوە، دوو سەربازی سوپای عێراق کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون.


هاوکات، دوابەدوای هێرشەکەش بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش، هێزێکی ئەمنیش رەوانەی ناوچەکە کراوە.


لەماوەی رابردووشدا، چەکدارانی سەر بە گروپی چەکداری داعش هێرشی ناو بەناویان بۆ سەر هێزەکانی سوپای عیراق و پێشمەرگە ئەنجامداوە و تایبەت بەو پرسەش، چوار ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەدا پێکهێنرا و دواتریش، یەکەم ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان ئەنجامدا.













گەلەری