سەردێڕ:

له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران دوو كه‌س كوژراون

PM:12:55:21/07/2021

13136 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانی بڵاویکردەوە، له‌ شه‌شه‌مین رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای خوزستاندا، له‌ شاری به‌نده‌ر مه‌شهه‌ر پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدا و له‌ شاری ئیزه‌یش خۆپیشانده‌رێك كوژرا.


لەبارەی خۆپیشاندانەکەشەوە، فه‌ریدون به‌نده‌ری بریكاری والی به‌نده‌ر مه‌شهه‌ر بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاندووە، له‌ ئاكامی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ئێواره‌ی رابردوو له‌ شاره‌كه‌ رووی دا له‌نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ته‌قه‌ كراوه‌ و له‌ ئاكامدا پۆلیسێك كوژراوه‌ و یه‌كێكی دیكه‌یش بریندار كراوه‌.


فەرەیدون بەندەری باسی لەوەشکردووە، له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئیزه‌'یشدا له‌ ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی چه‌كداری پۆلیسدا خۆپیشانده‌رێك كوژراوه‌ و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

پارێزگای خوزستان دانیشتوانەکەی زۆربەی عەرەبن و لەئێستادا بەهۆی کێشەی کەمئاوییەوە خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە، تائێستاش بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دوو کەس کوژراون و کەسێکیش برینداربوون.













گەلەری