PM:03:49:10/09/2024
1368 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ ئەوەى مووچەى خاوەن پێداویستى تایبەت هاوتاى عێراق بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد ئیسماعیل پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەک فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە هەوڵداین تاوەکو مووچەى خاوەن پێداویستى تایبەت هاوتاى عێراق بکرێت، هاوشێوەى خانەنشینان.
ئاماژەی بەوەش کرد، بە هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت بە هەمان
توێژی عێراق، بەشێک لە مووچەکەیان زیاد دەکات.
هەوڵدان بۆ هاوتاکردنى مووچەى خاوەن پێداویستى تایبەت هاوکاتە لەگەڵ هاوتاکردنى
مووچەى خانەنشینانى هەرێم لەگەڵ بەغدا، دواى ئەوەى بە فشارى بەغدا حکومەتى کاربەڕێکەر
ناچارکرا خانەنشینى ئەو کەسانە زیاد بکات.