PM:04:28:08/09/2024
1280 جار خوێندراوەتەوە
بەشی رۆژنامەوانیی هەسارەناسیی مۆسکۆ ئاشکرای کرد کە لە ٨ـی ئەیلولدا زوحەل بە دووری نزیکەی یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن کیلۆمەتر لە زەویەوە نزیک دەبێتەوە کە نزیکترین مەودای چاوەڕوانکراوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "زوحەل لە ٨ـی ئەیلولدا دەگاتە نزیکترین مەودای خۆی لە زەوی بە جۆرێک لە کەشوهەوایەکی ساماڵدا دەتوانرێت بە ئاسانی ببینرێت."
ئەوەشی خستووەتە روو، لە رۆژی رووبەڕووبوونەوەکەدا، ٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤، زوحەل لە دووری نزیکەی ١.٣ ملیار کیلۆمەتر لە زەویەوە دەبێت.
جێگای سەرنجە تێکەڵبوونی هەسارەکان دیاردەیەکە کە تێیدا دوو هەسارە دەکەونە سەر یەک هێڵ، ئەم جارە زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و زوحەلەوە و زوحەل رووی لە خۆر دەبێت.