خواردنەوە گیاییەکان کرداری هەرس لە لەشدا چالاکتر دەکەن، ئەمەش وا دەکات چەوری سووتاندن ئاسانتر بێت.
لە بابەتێکی ماڵپەری "Healthside" دا ئاماژەی بە چەند خواردنەوەیەکی گیایی کراوە کە یارمەتیدەرەن لە دابەزاندنی کێشدا.
خواردنەوەکان بریتین
لە:
١. ئاوی لیمۆ و هەنگوین
رۆژەکەت بە ئاوی
لیمۆ و هەنگوین دەستپێبکە کە چەندین سوودی تەندروستی تێدایە، ئەم خواردنەوە یارمەتی
دەرهێنانی ژەهرەکان دەدات و کرداری هەرس کردن ئاسان دەکات، خواردنەوەی راستەوخۆ
دوای لەخەو هەڵسان میتابۆلیزمت هاندەدات و بە چالاکی دەهێڵێتەوە و یارمەتیدەرە لە
دابەزاندنی کێشدا.
٢. چای سەوز
چای سەوز یەکێکە
لەو خواردنەوانەی کە بە سوودە بۆ بەرزکردنەوەی میتابۆلیزم و سووتاندنی چەوری زیادە،
دەوڵەمەندە بە کاتێچین کە یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات لەکاتێکدا کافاینێکی کەمی
تێدایە و وزەیەکی بەردەوامت پێدەبەخشێت.
٣. ئاوی رازیانە
خواردنەوەی ئاوی
رازیانە ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیادبوونی کێش هەروەها یارمەتی دەرهێنانی
ژەهر و شلەی زیادە دەدەن، رازیانەکە بخەرە ناو ئاوەوە و بۆ ماوەی شەوێک بەجێی بهێڵە
بەیانیان و پێش ژەمەکانت بیخۆرەوە بەم شێوەیە یارمەتی کرداری هەسرکردن دەدات.
٤. ئاوی زەنجەفیل
یارمەتیدەرێکی
سادە و بەهێزە لە پرۆسەی هەرسکردندا بۆ ئامادەکردنی ئەم خواردنەوە گیایە، زەنجەفیلەکە
ورد بکە و لەگەڵ ئاودا تێکەڵی بکە بۆ ماوەی شەوێک تێکەڵەکە بهێڵەرەوە و بەیانیان بیخۆرەوە،
چارەسەری ئاوسان و غازات و ڕاگرتنی ئاو دەکات و ژەهرەکان دەردەکات.
٥. شیر و زەردەچەوە
شیر و زەردەچەوە
بەیەکەوە تێکەڵ بکە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش، یارمەتی هاوسەنگکردنی
ئاستی ئەنسۆلین دەدات ئەم پێکهاتانە پێکەوە ئەگەری کۆبوونەوەی چەوری کەمدەکەنەوە و
میتابۆلیزم بەرەوپێش دەبەن.